Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:14

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌وه‌ وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه‌

100%


دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسی لە غەززە بەستەوە بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەی پێنجی تشرینی دووەمی 2024دا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیو میلەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئاگربەستە بە هەوڵی ئیدارەی ئێستا هاتووەتەئاراوە.

لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییدا، میلەر باسی لەو ئاگربەستە کرد کە لە غەززە دەستەبەر بووە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی ئایا سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ترەمپ دەستی لە ڕێککەوتنەکەدا هەبووە یان نا، میلەر ڕایگەیاند: 'ئاگربەستەکە ڕێککەوتنێکە لەلایەن ئەم ئیدارەیەوە (جۆ بایدن) داڕێژرا و بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی ئەم ئیدارەیە بە جیهاندا گەڕا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.