Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:11

حکوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانییەکانی دەگەیەنێتە وڵاتان

100%


 به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی1ی2025، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وڵاتان ده‌ستی پێكرد.

کۆبوونەوەکە بۆ خستنەڕووی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە و، باس لەو گیروگرفت و بەربەستانە دەکەن کە لەلایەن بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانکاری ھەرێم بچنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن، بە تایبەت کێشەکانی نێوان ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق.

ھەفتەی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە فڕاکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووە و تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە بەغدا کرد.

دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەماوەی دوو ڕۆژدا لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی بەغدا کۆبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.