Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:08

ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه‌وته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی بۆ یه‌كه‌م جار ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

رێکەوتنەکە دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستاندنەکانی دەوحەی پایتەختی قەتەر دێت و ئازادکردنی قۆناغ بە قۆناغی دەیان بەندکراوی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران ئاواره‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ زێدی خۆیان . 

مالپه‌ری كوردستان تیڤی، ده‌قی ره‌شنووسی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بڕگە سەرەکییەکانی رێککەوتننامەکە


ڕێککەوتنەکە قۆناغی ئاگربەستی سەرەتایی بۆ ماوەی شەش هەفتە دیاری دەکات و بریتییە لە کشانەوەی وردە وردە هێزەکانی ئیسرائیل و ئازادکردنی ئەو بەندکراوانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانیە فەلەستینییەکانی ئیسرائیل.

قەتەر و میسر و ئەمریکا دڵنیایی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەدەن و سەرجەم زیندانیانی زیندوو سەرەتا ئازاد دەکرێن و پاشان ڕوفاتی مردووەکان و حەماس لە ماوەی شەش هەفتەدا بارمتەکان ئازاد دەکات و هەفتانە سێ زیندانی دەبێت و ئەوانی تر پێش کۆتایی هاتنی ماوەکە.

دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی رێککەوتنەکە لە 16 رۆژی قۆناغی یەکەمەوە دەست پێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئازادکردنی هەموو زیندانییەکانی ماونەتەوە بە سەربازە پیاوەکانی ئیسرائیلیشەوە و ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوی سەربازانی ئیسرائیل لەخۆ بگرێت.

رێکەوتنەکە رێگە بە 600 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی دەدات بۆ ناو غەززە لە رۆژێکدا لە کاتی ئاگربەستەکەدا کە 50 باریان سووتەمەنی هەڵدەگرن و 300 بارهەڵگر بۆ باکوری کەرتی غەززە تەرخانکراون.

بەگوێرەی کۆپییەکه‌ی رێککەوتنه‌كه‌، ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەمی رێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە هێزەکانی لە تەوەری فیلادلفیا (سەڵاح ئەلدین) لەسەر سنووری میسر کەم دەکاتەوە، بە مەرجێک لە رۆژی پەنجایەمینی رێککەوتنەکە تەواو نەبێت.

پاش راگەیاندنی ڕێککەوتنەکە، لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی کۆتاییهێنان بە 15 مانگ شەڕ و وێرانکاری، ده‌ستیپێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.