ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەك لە باكوری ئێران كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ ئەفسەر گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی راهێنان كە سێ ئەفسەری باڵای ئێرانی هەڵگرتبوو، لە شاری رشت لە سنووری پارێزگای گەیلان كەوتە خوارەوە.
فڕۆكەكە لە كاتی ئەنجامدانی راهێنان بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتۆتە خوارەوە، لە ئەنجامدا هەرسێ سەرنشین كە ئەفسەری باڵای فڕۆكەوانی بوون، گیانیان لەدەستداوە.
سێ قوربانییەكە بریتین لە ئەفسەرێكی راهێنان و یاریدەرەكەی لەگەڵ ئەندازیارێكی فڕۆكەوانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.