حکوومەتی عێراق بە ئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لە چوار کیڵگەی نەوت لە پارێزگای کەرکووک یادداشتنامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی واژوو کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەندەن، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی واژوو کراوە.
ڕاشیگەیاندووە، لەچوارچێوەی واژووکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم کاری نۆژەنکردنەوە و پەرپێدان لە چوار کێڵگەی کەرکووک بە ئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لەو چوار کێڵگەیە ئەنجام دەدات.
کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP) لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی لە کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق ئەنجامداوە بە تایبەتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و بەسرە.
ھەروەھا کۆمپانیاکە لە ساڵی 2013دا، گرێبەستێکی بە بەھای 100 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەڕان بە دوای بیری نەوت لە پارێزگای کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژووکردبوو و لە ساڵی 2019 کۆتایی ھات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.