ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15ی1ی2025، ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هید كردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێت.
کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به ده‌نگی به‌رزی مووشه‌كی بالیستی به‌خه‌به‌ر هاتن، كه ماڵی پێشره‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری شاره‌كه كرایه ئامانج .
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و ئاژانسی تەنسیمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانیان لە عێراق هەشت شوێن لە دەوروبەری کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کراونەتە ئامانج.
یەکێک لەو شوێنانەی کرایە ئامانج، ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی، سەرۆکی گرووپی فالکۆن و کەڕەم میکایلی هاوڕێی و هه‌روه‌ها كچه بچووكه‌كه‌ی پێشڕه‌و دزه‌یی بوو كه لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا.
هەر لە هێرشەکەدا هانا جووتیار، پزیشکی ددان، کە هاوژینی پێشڕەوە، لەگەڵ رەوان پێشڕەو تەمەن 7 ساڵ و رۆژ پێشڕەو، کە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 27 ساڵە و هەر لەگەڵ باوکی کاری کردووە، بریندار بوون.
دوای چوار کاتژمێر لە بۆردوومانکردنی ماڵەکەی، تەرمی ژینا، منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی كه ته‌نیا ده رۆژ ته‌مه‌نی مابوو ببێته یه‌ك ساڵ، لە ژێر داروپەردووی خانووەکەیدا دۆزرایەوە.
له رۆژی16ی كانوونی دووه‌می 2024، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و كه‌سوكار و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، ته‌رمی پێشره‌و دزه‌یی و كچه‌كه‌ی به‌خاك سپێردرا.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕۆژ پێشڕەوە دزه‌یی کوڕی شەهید پێشڕەو دزەیی و دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید دزەیی برای شەهید پێشڕەو دزەیی کرد.
لە دیدارەکە دا سەرۆک بارزانی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ کاک ڕۆژ و بریندارەکانی دیکەی کارەساتی موشەکبارانکردنەکەی سەر هەولێر خواست.
شه‌هیدكردنی پێشره‌و دزه‌یی و كچه بچوكه‌كه‌ی كاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی لێكهوتهوه و به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناونرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.