Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:24

ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکی، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنی هەرێمی کوردستان کە لە ژمارەیەک بەرپرس و پەیوەندیداران لە سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە پێکهاتبوو، لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ كێڤن لێيهى فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد.

لە تەوەری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپات کرانەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە کرایەوە.

دۆخی گشتیی ناوچەکە، پێشهات و ڕووداوەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.