وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە پارێزگای سلێمانی رێژەیەكی باشی كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت كە بڕەكەی 13 مێگاوات كارەبایە.
وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە: تا ئێستا (441) شوێنی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هاوبەشانی ماڵ و بازرگانی و پیشەسازی لە سلێمانی تۆمار کراون.
بڵاویشی كردەوە: بەمەش ئێستا زیاتر لە (13) مێگاوات كارەبا لەو شارە بەرهەم دەهێنرێت.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەش دا: هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستەمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگێڕێتەوە بۆ ناوی تۆڕی كارەبای نشتیمانی، مانگانە بە شێوەی مەقاسە لە خەرجیی كارەبا نیشتمانییەكەی دەردەكرێت و خەرجیی كارەباکەی كەم دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.