Erbil 12°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:53

ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى په‌تاته‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 به‌ مه‌به‌ستی پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵيی پەتاتەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى په‌تاته‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی، تایبەت بە پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵيی پەتاتەی جوتیارانی

هەرێم، بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن، لە دەرەوەی وڵات له‌ سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى 2025 تاكوو كۆتاييى ئه‌م ساڵ.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.