Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:00

نوێترین ریزبەندی پاسپۆرتەكانی جیهان بڵاوكرایەوە.. بارودۆخی پاسپۆرتی عێراقی زۆر خراپە

کوردستان TV
100%

نوێترین ریزبەندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوكرایەوە، بارودۆخی پاسپۆرتی عێراقی ئەوەندە خراپە تەنانەت لەدواوەی پاسپۆرتی هەریەك لە وڵاتانی یەمەن و لیبیا و سۆماڵەوەیە.

ریزبەندییەكە لەلایەن ماڵپەڕی (هێنلی ئاند پارتنەرز) بڵاوكراوەتەوە و تێیدا گەشتكردنی وڵاتان بەبێ وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە كراوەتە پێوەر بۆ ئاستی پاسپۆرتەكە.  

بەگوێرەی پێوەرەكە، ئێستا سووریا خاوەن خراپترین پاسپۆرتی جیهانە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن تەنیا سەردانی 27 وڵات بكەن.

دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهان پاسپۆرتی عێراقییە كە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی تەنیا 31 وڵات بكەن.

خراپترین 10 پاسپۆرتی جیهان بەمشێوەی خوارەوەیە:

10- سووریا / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 27 وڵات بكەن.

9- عێراق / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 31 وڵات بكەن.

8- یەمەن / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 33 وڵات بكەن.

7- سۆماڵ / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 35 وڵات بكەن.

6- لیبیا / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 40 وڵات بكەن.

5- فەڵەستین / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 40 وڵات بكەن.

4- سوودان / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 43 وڵات بكەن.

3- لوبنان / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 45 وڵات بكەن.

2- جیبۆتی / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 49 وڵات بكەن.

1- میسڕ / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 52 وڵات بكەن.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.