سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق كرد ڕۆلی خۆی لە دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بگێڕێت.
له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييهوه و گرینگيی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سەرۆكی هەرێم سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه و ستايشى كار و ڕۆڵى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له دابينكردنى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
لای خۆیەوە فایەق زێدان جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.