له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدولسادە ئه‌لفرێجی ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی سیاسی كرده‌وه، بە شێوەیەک کە یارمەتيی بەدیهێنانی سەقامگیری و پێشکەوتن لە عێراق بدات.
هه‌ردوولا باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى بره‌ودان به هاريكاريى نێوان لایەنە سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتيی هاوپەیمانيی نەهجی نیشتمانی كۆبووه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.