سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەمواری یاسادی بودجەی 2025 شایستە داراییەكان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێ كێشە و بەربەست مسۆگەر بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرینگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق، دووپات کرایەوە.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2025 به شێوه‌یه‌ک بێت که هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بێ کێشه و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ئاڵۆزییه‌کان، کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.