Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 20:05

نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەنەكەسە كۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەری سەرۆك بارزانی سەردانی سووریا كردووە و بڕیارە بەجیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەنەكەسە كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی سیاسی بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە دكتۆر حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی رۆژئاوا لە بارەگای بارزانی وەك نوێنەری سەرۆك بارزانی سەردانی حەسەكە و قامیشلۆ دەكات.

لەمیانەی سەردانەكەدا، نوێنەرەكەی سەرۆك بارزانی بەجیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوپای سووریای دیموكرات (هەسەدە) و سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆدەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.