Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:01

تەقینەوە لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لە یەمەن بووە هۆی گیانلەدەستدانی 8 کەس

100%


بە هۆی تەقینەوە لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لە شاری بەیزای یەمەن، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی یەمەنەوە بڵاو بووەتەوە، لە شاری بەیزا ناوەڕاستی یەمەن، تەقینەوە لە وێستگەیەکی تەقەمەنی ڕووی داوە.

بە هۆی تەقینەوەکە هەشت کەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.

بریندارەکانی ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دەوروبەر گواسترانەوە.

لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.