پێشهوا ههورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، قبووڵی ناکەن ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕووی دا، له 2025 دووبارە ببێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی رایگهیاند، ئهممه دەستپێکە بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنین، ئەوەی لە 2024 بەرانبەر بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕووی دا، ئیتر بۆ ئهمساڵ قبووڵکراو نییە.
گوتیشی، دەمانەوێت پەیوەندیی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاست بکەینەوە و هەرچی پێویست بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم پەیوەندییە، دەیکەین.
گوتهبێژی حكوومهت ئاماژهی بهوهش دا، وەکوو سەرۆک وەزیران مهسرور بارزانی گوتی، ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەدا بەشداربووە هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووە. پێویست بوو ئەو لایەنانە لێرەبن، چونکە ئەوان لە بەغدا و شوێنی دیکە ئامادەن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام نایەن بۆ کۆبوونەوەیەک کە باس لە قووت و مووچەی ژیانی خەڵکی خۆیانە. دەبووایە لێرە دابنیشن و چارەسەر بخەنە ڕوو، تاکوو گوێ لە پێشنیارەکانیشان بگیرێت.
ئاماژهی بهوهش دا، ئەوانەی بەشدار نەبوون، هەر لە دوورەوە قسە دەکەن. بابێن بزانین چارەسەرەکەی ئەوان بۆ کێشەی مووچە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چییە؟ بەدڵنیاییەوە ئەوان دەکەونە ژێر پرسیاری ویژدانیانەوە. دەرکەوت ئەو هەموو قسە و فایل و کاغەزانەی لە دوورەوە بەرزی دەکەنەوە، جگە لە قسەی زل و بێ بنەما هیچی دیکە نەبووە، ئەگەر چارەسەریان لابووایە دەهاتنە ئێرە و چارەسەریان دەخستە ڕوو و گوێیان لێ دەگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.