وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی نوێی سووریا، لە 12ی کانوونی دووەمدا سەرلەنوێ دەست بە ڕێکارییەکانی پێدانی پاسپۆرت دەکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی سووریا (SANA)، وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی نوێی وڵاتەکە، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی پاسپۆرت بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە 12ی کانوونی دووەمەوە بەپێی ماوەی داواکارییەکان ڕێکارەکانی پێدانی پاسپۆرت لە ڕێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کونسوڵخانەکانەوە دەستپێدەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.