Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 12:57

سەرۆكکۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆكکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران، پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە گەیشتنی بۆ کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران، لەلایەن سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیانەوە پێشوازی لێکراوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تاران، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامدەدات.

باسی لەوەش کردووە کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی ئێراندا، ژمارەیەک پرسی گرنگ و دۆسیەی ھاوبەش تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.