ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستراوە.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: ئەم ئێوارەیە خەڵكی دیمەشق دەنگی چەند تەقینەوەیەكیان بیستووە و دەگوترێ كۆگایەكی چەك و تەقەمەنییە تەقێنراوەتەوە.
تا ئێستا دیار نییە لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا كوژراو و بریندار كەوتۆتەوە یاخود نا.
لە دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد و كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقی پایتەخت لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان لە سەرەتاكانی مانگی رابردووەوە، بەردەوام كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی رژێمی پێشوو لە تەواوی شارەكانی سووریا دەتەقێنرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.