Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 12:51

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 88 هاوڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


123 هاوڵاتی له‌ كوردستانی ئێران و شاره‌كانی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌  ده‌ستگیركران.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 12ی2024دا 88 هاوڵاتی كورد له‌ منداڵ و ئافره‌ت و پیاو به‌ تۆمه‌تی جیاجیا له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.


هاووڵاتییانی دەستگیركراو بەپێی پارێزگاکان:
 پارێزگای ئورمیە 58 كه‌س، پارێزگای كرماشان 20 كه‌س، پارێزگای سنه‌ و سیستان و به‌لووچستان 10 كه‌س، پارێزگای خووزستان 7 كه‌س، تاران 5 كه‌س، خوراسانی ڕه‌زه‌وی 4 كه‌س، لورستان و ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات 2 كه‌س، پارێزگاکانی مازەندەران، کرمان، ئەردەبیل و ئیسفەهان،  هەر یەکه‌یان 1 كه‌س .

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هه‌ر له‌ مانگی 12ی2024دا،  دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ڕەزا خەندان خەڵکی تاران و چێچیلا سالا هاووڵاتیی خەڵکی ئیتاڵیا لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ له‌ تاران ده‌ستگیركراون.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ مانگی ئاماژه‌ پێدراودا، سێ هونەرمەند بە ناوەکانی پەرەستوو ئەحمەدی، ئێحسان بەیرەقدار و سۆهەیل فەقێ‌نەسیری لە شارەکانی نەوشەهر و تاران دەستگیركراون.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.