بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، ئیدارەی گەرمیان لە پێش ئیدارەکانی ترەوەیە بە تەرخانکردنی سەرمایەی 715 ملیۆن دۆلار.
لە ماوەی کارکردنی کابینە یهك لهدوا یهكهكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان بوونەتە ئیدارەی سەربەخۆ، ئەوانیش: گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ، لەگەڵ ئەوەدا دەیان پڕۆژەی وەبەرهێنان لەو ناوچانە بونیاد نراوە و کاریگەرییان لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە و ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن هەبووە.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند: "کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تەواوی بە ئیدارە سەربەخۆکان داوە، ئامانجە سەرەکیەکە بوژانەوەی کەرتی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیکارە بۆ هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە.
ئاکرەیی باسی لەوەشکردووە: 76 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرمایەکەیان زیاترە لە 915 ملیۆن دۆلار.
پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیش کە لە کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتیان پێدراوە بەم شێوەیەن:
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 30 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاترە لە 715 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 9 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاترە لە 94 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 21 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاترە لە65 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 16 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاترە لە 40 ملیۆن دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.