Erbil 2°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 08:51

سعوودیە بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار هاوکاری حکوومەتی یەمەنی کرد

کوردستان TV
100%


سعوودیە بڵاویکردەوە کە بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی پێشکەش بە حکوومەتی یەمەن دەکات.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سعوودیە SPA، ئاماژەی بەوە کرد کە پشتیوانی دارایی و ئابووریی پێشکەش بە حکوومەتی یەمەن دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بڕی 300 ملیۆن دۆلار پارەی نەختینە دەخرێتە سەر بانکی ناوەندی یەمەن، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بوودجەی وڵاتەکەش بڕی 200 ملیۆن دۆلار دابین دەکەن.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە سعوودیە بە هاوکاری کردنی حکوومەتی یەمەن ئامانجی ئەوەیە سەقامگیری دارایی ئابووریی دابین بکات، دۆخی دارایی گشتیی بەهێز بکات، دامەزراوەکانی دەوڵەت پێشبخات، حوکمڕانی و شەفافیەت بەهێز بکات.

حووسییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، لە ئەیلوولی 2014ەوە هەتا ئێستا دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن و هەندێ ناوچەی وڵاتەکەدا گرتووە.

هێزەکانی هاوپەیمانانیش بە سەرۆکایەتی سعوودیە، لە ئاداری 2015ەوە دژ بە حووسییەکان پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.