Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 17:27

سەرۆكی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەڵمانیا بڕیاری دا پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبووەشێنێتەوە و رۆژی 23ی شوبات (مانگی دوو)ی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەكە ئەنجام بدرێت.

فڕانك شتاینمایەر سەرۆكی ئەڵمانیا لەسەر داوای ئۆلاف شۆڵتس راوێژكاری پێشووی وڵاتەكە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دەركرد.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەڵمانیا، سەرجەم پارتە سیاسییەكان رێككەوتوون رۆژی 23ی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.

ئۆلاف شۆڵتس راوێژكاری ئەڵمانیا رۆژی 16ی ئەم مانگە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان متمانەی لێ وەرگیرایەوە و لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

دوا وەرگرتنەوەی متمانە، شۆڵتس بەپێی ماددەی 68 لە دەستووری ئەڵمانیا، داوای لە سەرۆكی وڵاتەكەی كردبوو پەرلەمان هەڵبووەشێنێتەوە و بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

ماددەی 68ی دەستووری ئەڵمانیا دەڵێت "سەرۆكی ئەڵمانیا لەسەر داوای راوێژكار لە ماوەی 21 رۆژدا دوای وەرگرتنەوەی متمانە، دەتوانێت پەرلەمان هەڵبووەشێنێتەوە، لە دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.