سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ـەمین ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو كە ماوەی راكردنەكە 21 كیلۆمەتر بوو، لە ماڕاسۆنەكەدا لەسەر ئاستی پیاوان جەلیل ناسڕی و لە ئاستی ئافرەتانیش فەوزییە بەهرام پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا.
یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لەژێر دروشمی (هەناسەیەکی پاک، ڕاکردنێکی تەندروست) بەڕێوە چوو كە سەدان وەرزشوان و ئارەزوومەند نێوخۆی و بیانی لە هەردوو رەگەزی پیاوان و ئافرەتان بەشدار بوون .
ماوەی ڕاکردنەکەی 21 كیلۆمەتر بوو و لە شەقامی مووسڵ نزیک پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەستی پێ کرد و و سێ جار سووڕانەوە بە دەوری پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان و خاڵی کۆتایی ڕاکردنەکەیش لەسەر شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمانی کوردستان بوو.
رێزبەندی براوەکانی ماڕاسۆنەكە بەمشێوەیە بوو:-
لەسەر ئاستی پیاوان
جلیل ناسڕی
حوسێن عیسام
حوسین کیانی
ڕەڤین مەحموود
جوری کەیفس
لەسەر ئاستی ئافرەتان
فەوزیە بەهرام
کەسەر قاسمی
مەهزادە نچار
رەهیق عیماد
دیما وەلید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.