دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی وەردەی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، تەقینەوەیەک رووی دا کە تەواوی دانیشتووانی چۆمان دەنگەکەیان بیست.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) کە لە سەرچاوە ئەمنییەکان دەستی کەوتووە، درۆنی دەوڵەتی تورکیا بەبیانووی هاتوچۆی چەکدارانی پەکەکە ناوچەی نەڵمێ لە سنووری گوندی وەردەی سەر بە شارۆچكەی چۆمان بۆردومان کردووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەكە هیچ زیانێکی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی نەبووە، لەبەرامبەریشدا زیانی چەکدارانی پەکەکەش نەزانراون.
چۆمان / کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.