Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:47

25 کەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی لە کازاخستان کەوتەخوارەوە ڕزگاریان بووە

کوردستان TV
100%


25 کەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان (AZAL) کە لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتوخوارەوە، ڕزگاریان بووە.

وەزارەتی دۆخە لە ناکاوەکانی کازاخستان بڵاویکردەوە کە لەو فڕۆکەیەی لە ئاکتاو کەوتەخوارەوە، 67 سەرنشین و پێنج کارمەندی فڕۆکەوانی هەبووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی 72 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە 25 کەسیان بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە، لەوانەیش 22یان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەیش کرا ئەو فڕۆکەیە کە گەشتی نێوان باکو-گرۆزنی ئەنجامداوە، بەر پۆلە باڵندە کەوتووە.

هەروەها باس لەوە کرا کە پێش کەوتنەخوارەوە فڕۆکەکە بەهۆی تەمەوە ڕووی کردووەتە شاری ماهاچکالە لە ناوچەی داخستانی ڕووسیا.

وەزیری تەندروستیی کازاخستان، ئاکمارال ئالنازارۆڤا لە یەکەم ڵێدوانیدا بلاویکردەوە کە شەش کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە ڕزگاریان بووە، بەڵام دۆخی تەندروستیان سەختە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.