بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی (ڕۆژی جیهانیی پشتگیریی لە گەلی فەڵەستین) کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەڵەستینەوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرابوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای میوانانی ناوخۆ، دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتانیش تیایدا بەشدار بوون.
یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پەیامی پشتیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی فەڵەستین و مافەکانی بە باڵیۆز نەزمی حەزوری کونسوڵی گشتیی فەڵەستین گەیاند و بە بۆنەی 13ـەمین ساڵڕۆژی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ یادەکەدا هاوکات بوو، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا بۆ خواستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.