وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی هەرێمی كوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، بەمەبەستی بەردەوامی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتییان و ڕێکارەکانی پزیشکی و چارەسەری و فریاگوزاری بۆ نەخۆشان و ئامادەکارییەکانی، دامودەزگاکانی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکان بەم ڕێنماییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:
- دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
-بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
- لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامیی ئێشکگری.
- هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (8)ی بەیانی تاکوو (8) بەیانی رۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
- ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
- هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
- بانکی خوێن و خزمەتگوزاریی دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
- سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
-تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.
-پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.