Erbil 13°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 17:45

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک په‌یامێكی لە یادی کۆچی دوایی سەرکردەی کۆچکردوو نیزامەدین گلی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان  په‌یامێكی لە یادی کۆچی دوایی سەرکردەی کۆچکردوو نیزامەدین گلی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یام:

21 ساڵ پێش ئێستا یەکێک لە سەرکردە دیار و تێکۆشەرەکانی شاری کەرکووک، کۆچی دوایی کرد.
شەهیدی سەرکردە(نیزامەدین گلی) مامۆستای کوردایەتی و دڵسۆزی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بووە. ئەشکەنجەدان و ئازاردان لە بەندینخانەکانی ڕژێمی بەعس، نەیتوانی باوەڕبوونی (نیزامەدین گلی) بەڕێبازی بارزانی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد کاڵ بکاتەوە. 
هەڤاڵ (نیزامەدین گلی) بە پشتیوانی سەرۆک بارزانی یەکێک بوو لەو کەسانەی هیوای کورد بوونی کەرکوکی گەڕاندەوە و بەردەوام کاری لەسەر ڕووحیەتی کوردستانی لە کەرکووک دەکرد. 
جێگەی ئاماژەیە، وەکو ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە پڕۆسەی ئازادی کەرکوک لە ساڵی 2003. 
یەکێک لە کردارە دیارەکانی (نیزامەدین گلی) وەک ئەندامێکی کارا ڕۆڵێکی کاریگەری لە ئۆپۆزیسیۆنی عێڕاقی هەبوو و هەروەها لە پاش پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە پتەوکردنی برایەتی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک.
“سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی شەهید (نیزامەدین گلی) و سەرجەم شەهیدان و گیان فیدایانی ڕێگەی ڕزگاری خوازانی کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد”
“مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان”
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.