لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سەنعا پایتەختی یەمەن و پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، ژمارەیەک کەسی مەدەنی کوژران و برینداربوون.
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سەنعای پایتەخت و پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، ژمارەیەک کەسی مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی "سەبا" سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە: ئیسرائیلی دوژمن شەش ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر وێستگەی کارەبای حەزیز باشووری سەنعای پایتەخت و وێستگەی زەھبان باکووری سەنعا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە: ئیسرائیل دوژمن چوار ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بەندەری حودەیدە و دوو ھێرشی ئاسمانیی دیکەی کردووەتە سەر دامەزراوەی نەوتی ڕەئس عیسا.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک کەسی مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.