Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 16:02

هەسەدە لە منبج کشایەوە

کوردستان TV
100%


فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە رایده‌گه‌ێنێت، بە ناوەندگیریی ئەمەریكا لە منبج ئاگربەست كراوه‌ و هێزه‌كانمان له‌ شار ده‌به‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی12ی2024، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە  لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و نووسیویه‌تی، ئامادەییمان بۆ هەموو هێرشێك هەیە، بەڵام لە ژێر چاودێریی ئەمەریكا لە كۆمەڵێك جێگە دەكشێینەوە.
 
 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە كاتێكدا هێزه‌كانمان لە منبج بەردەوامن لە بەرگریكردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای فوراتەوە دەكرێن، ئێمە بە ناوەندگیریی ئەمەریكا گەیشتینە رێككەوتنێك بۆ ئاگربەست لە منبج، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان.
 
مەزڵووم عه‌بدی ده‌شڵێ، هێزه‌كانمان له‌ منبج كە لە 27ـی 11وە بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە، بەزووترین كات لە ناوچەكە دێنە دەرەوە.
 
ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سووریا و چوونە ناو پرۆسەی سیاسییە لە پێناو داهاتووی وڵاتدا.
 
چەند رۆژێكە هێزەكانی نزیكی توركیا پەلاماری منبج دەدەن و شەڕێكی سەخت لە ناوچەكەدا هەیە و هێزە كوردییەكانیش وەڵامێكی گەورەیان داوەتەوە، بەڵام وەك فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە دەڵێت، بەچاودێری ئەمەریكا و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی لەو ناوچانە دەكشێنەوە.
 
منبج شارێكه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌بن، ساڵانێكه‌   لەلایەن هەسەدەوە بەڕێوەبردراوه‌، لە  ئێستاشدا به‌  ناوەندگیریی ئەمەریكا هێزه‌ كوردییه‌كان له‌و شاره‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.