Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:42

ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ 300 سەربازی ئێران کە لە جەنگی ئێران - عێراقدا کوژراون سازکرا

کوردستان TV
100%


لە تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمی پرسە بۆ 300 سەربازی ئێرانی سازکرا کە لە میانی جەنگی ئێران-عێراقدا گیانیان لەدەستداوە و ڕووفاتەکانیان دۆزراوەتەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە کەمپینی زانکۆی تاران سازکرا و ژمارەیەكی زۆر کەس بەشداریان تێدا کرد ژمارەیەک لە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازیی ئامادەی بوون.

ڕووفاتەکان کە لە کاتی جیاوازدا دۆزراونەتەوە، لە دوای ئەو ڕێوڕەسمانەی لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، بەخاک دەسپێردرێن.

ئەو سەربازانەی لە میانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکەنیان نەدۆزراوەتەوە، لە ئێران بە "سەربازانی بێ ناو" ناوزەند دەکرێن.

ڕووفاتی ئەو سەربازانەی لە عێراق دەدۆزرێنەوە، ناوبەناو دەگواسترێنەوە بۆ ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.