Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:28

ماتۆ میله‌ر: ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ 3 وڵاتی ئه‌وروپایی به‌شدار نییه‌

100%


دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا له‌ دانوستاندایه.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا له‌ دانوستانەکانی داهاتووی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپاییدا بەشدار نییه‌.

 ماتیۆ میله‌ر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی واشنتۆن له‌پێناو جێبەجێکردنی تەواوەتی بەڵێنەکانی ئێران په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئه‌تۆمی تاران، لە پەیوەندی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئه‌و سێ وڵاتی ئەوروپییه‌ بەردەوامە. 

هاوكات رایگه‌یاند، پێویسته‌‌ ئێران له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئاژنسی وزه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی ته‌واو هاوكار بێت. 

ئه‌وه‌له‌ كاتێكدایه‌ تاران و لەندەن جه‌ختیان کردۆتەوە کە دانوستانەکانی نێوان جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و هەرسێ وڵاتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی بیست ونۆی ئه‌م مانگه‌ له‌ ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئەم وتووێژانە نزیکەی 10ڕۆژ دوای دەرکردنی بڕیارنامەیەکی سەرزەنشتکەرانەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  هات كه‌ تێیدا داوای هاوکاریی خێرای تاران لەگەڵ ئەو ئاژانسه‌كه‌ی كردبوو.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و بڕیارنامه‌یه‌ی ئاژانس كرد و رایگه‌یاند، بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ست له‌ لاه‌ین ئێرانه‌وه‌ هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت كه‌ ئه‌مه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.

 وتیشی واشنتۆن نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی پیتاندنی یۆرانیۆمی رێگه‌پێدراو نابێت و هاوكاری ئاژانس ناكات، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وی زیاتری گرژییه‌كان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.