Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:18

ڕێبەری ئێران: پێویستە ناتانیاهو لەسێدارە بدرێت

100%


ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد کە فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگای لاهایەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بەس نییە و، پێویستە ناتانیاهو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەربکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، خامنەیی لە تاران گوتارێکی پێشکەش بە ئەندامانی هێزە میلیشیایەکان (بەسیج)ی سەربە سوپای پاسداران کردووە.

خامنەیی ئاماژەی بەو تاوانە نامرۆڤانە کرد کە ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان ئەنجامیداون و، ڕایگەیاند: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهو دەرکراوە، ئەمە بەس نییە. سزای ئەو لەسێدارەدانە. پێویستە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو سەرکردە ئیسرائیلییانە دەربکرێت کە لە دەسەڵاتدان.

ڕێبەری ئێران ڕاشیگەیاند: بۆردومانکردنی خانووی خەڵکی لە غەززە و لوبنان سەرکەوتن نییە. با شێتەکان وا نەزانن لەبەرئەوەی خانووی خەڵک و نەخۆشخانەکانیان بۆردومان کردووە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. کەس ئەوە بە سەرکەوتن نازانێت. ئەوەی ئەوان کردوویانە سەرکەوتن نییە، بەڵکو تاوانی جەنگە''.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.