دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.