Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:19

حكوومەتی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی راگەیاندنی 9 رۆژ پشوو بڵاو دەكاتەوە

100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو 9 رۆژ پشووەی بۆ فەرمانبەر و قوتابی و مامۆستایان راگەیەنراوە، تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ پێنجشەممە 9 رۆژ پشووی راگەیاند لە رێكەوتی 15 تاكو 23ی 11ی 2024 بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق.

حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ هەینی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "پشووی فەرمی بە هۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژی (15-11-2024 تاکوو 23-11-2024) "تەنیا" بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن".

راشیگەیاند "ئەم پشووە (جگە لە ڕۆژانی 20-21ی 11ی 2024)، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور نین".

بەگوێرەی ئەم روونكردنەوەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت، 9 رۆژ پشووەكە بۆ خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورە، بەڵام بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن تەنیا 2 رۆژ پشووە ئەویش رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.