لە شاری باکوی پايتەختی ئازەربايجان بهیانی لوتکەی کەشوهەوا دەستپێدەکات و بڕیاریشه تاوەکو رۆژی ههینی 22ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.
لوتكهی كهش وههوا كه به كۆپ بیست و نۆ ناسراوه له بهیانی دووشهممه 11ی تشرینی دووهم لە شاری باکوی پايتەختی ئازەربايجان دهستپێدهكات.
لە لوتکەکەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا و شی جین پینگ سەرۆکی چین و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئۆلاف شۆڵزی راوێژکاری ئەڵمانيا و نارێندرا مودی سەرۆکوەزيرانی هيندستان و ژمارەيەک بەرپرسی ديکە ئامادەبن.
لوتكهی كۆپ 29 گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لوتکەی ئەمساڵ کە بیست نۆیهمین لوتکەيە، لە بهیانی یازده تاوهكو بیست و دووهی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمساڵ لە ئازەربایجان رێککەوتنە لەسەر چۆنیيەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارايی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنن، هەروەها بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان و کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. رێککەوتنی گۆڕانی کەشوهەوا لە ساڵی 1992، لەلایەن نزیکەی 200 وڵاتەوە واژۆ کراوە، کۆنفرانسی لايەنەکان كۆپ دەزگای بڕیاردەری ئەو رێککەوتنەیە، نوێنەرانی ئەم وڵاتانە ساڵانە کۆدەبنەوە بۆ دانوستاندن لەسەر باشترین رێگاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆکارە بنەڕەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.