ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی ویلایەتی نیوهامشێر وەك یەكەمین شوێن ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكای تێدا راگەیەنرا.
گوندەكە ناوی (دیكسفێل نووچ) سەر بە ویلایەتی نیوهامشێرە كە دەكەوێتە نزیك سنووری كەنەدا.
ئەم گوندە لە ساڵی 1960ـەوە وەك یەكەمین ناوچە سندووقەكانی دەنگدانی تێدا دەكرێتەوە و لەنیوە شەوەوە هاووڵاتییان دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكەن.
لە گوندەكە تەنیا شەش دەنگدەر هەیە، دوای دەنگدان راستەوخۆی پڕۆسەی ژماردنی دەنگەكان دەست پێ دەكات.
بەگوێرەی ئەنجامەكان، لە گوندەكە هەردوو بەربژێر كامالا هاریس بەربژێری دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان یەكسان بوونە و هەریەكەیان سێ دەنگیان بەدەستهێناوە.
هەرچەندە ئەنجامی پڕۆسەی دەنگدانی گوندی دیكسفێل نووچ كاریگەرییەكی گەورەی لە ویلایەتی نیوهامشێر نییە، بەڵام گرینگییەكەی لەوەدایە كە وەك یەكەمین شوێن ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكای تێدا رادەگەیەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.