Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:31

لێدوانی ئیسڕائیل لەبارەی دیاریكردنی ئەمینداری نوێی حزبوڵا

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل بۆچوونی خۆی لەبارەی دیاریكردنی نەعیم قاسم وەك ئەمینداری نوێی حزبوڵای لوبنانی راگەیاند.

یوئاف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی "دانانەكە كاتییە و ماوەیەكی درێژ بەردەوام نابێت".

مەبەستی وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە لەناوبردن و بە ئامانجگرتنیەتی هاوشێوەی دوو ئەمیندارەكەی پێشووی حزبوڵا.

حزبوڵا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی دیاریكردنی نەعیم قاسم وەك ئەمینداری نوێی حزبەكەیان راگەیاند دوای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگێك لەسەر كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا لە بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل لە باشووری لوبنان.

دوای حەسەن نەسڕوڵا، حزبوڵا هاشم سەفیەدینی وەك ئەمینداری حزبەكەیان دیاری كردبوو، بەڵام ئەویش لە بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل لە رۆژی 8ی ئەم مانگە كوژرا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.