سەرۆكکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە جەنگ ناخوازن، بەڵام بەرگریی لە مافەکانیان دەکەن و وەڵامێکی گونجاوی شەڕانگێزی ئیسرائیل دەدەنەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەڕمی ئێران، پزیشکیان لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەیدا لە تاران گوتارێکی پێشکەش کردووە.
لە گوتارەکەیدا پزیشکیان باسی لە هێرشەکەی ئیسرائیل کردووە بۆ سەر وڵاتەکەی و، ڕایگەیاندووە: ئێمە لە دوای جەنگدا ناگەڕێین، بەرگریی لە مافەکانی گەل و وڵاتەکەمان دەکەین. وەڵامێکی گونجاوی شەڕانگێزیی ڕژێمی زایۆنی دەدەینەوە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا پشتیوانی لە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل دەکات لە ناوچەکەدا و، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لەو شەڕانگێزییەی ناوچەکە، ئەوا گرژییەکان تەشەنە دەکەن.
هەروەها پزیشکیان باسی لەوە کرد کە سەرکردە ڕۆژئاواییەکان بەڵێنیان پێداوە بە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بەڵام جارێکی دیکە نەیانبردە سەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.