تەقینەوەیەکی به‌هێز بنکەیەکی ئەمه‌ریکی لە سووریا هەژاند. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، تەقینەوەیەکی به‌هێز لە دەوروبەری کێڵگەی نەوتی عومەر کە گەورەترین بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیه لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر له سووریا ڕوویدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه دەنگی ته‌قینه‌وه‌كان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سووڕانه‌وه‌ی فڕۆکە ئەمه‌ریکییەکان له ئاسمانی ناوچەکەدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، ئێوارەی دوێنێ، هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە بنكه‌ی کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا ئێرانییه‌كانیان به ئامانج گرت لە شارۆچکەکانی خاشام و مەرات لە ده‌وروبه‌ری دێرەزۆر، به‌ڵام ئاماژه بهوهنهكراوه قه‌باره‌ی زیانه‌كان چه‌ند بووه.
شیاوی باسه ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای فورات به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی چڕ بۆته‌وه به‌هۆی ئاڵوگۆڕی به ئامانجگرتن لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.