باره‌گای به‌رگریی ئاسمانی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، هێرشه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له تاران، خوزستان و ئیلامی گرتووه‌ته‌وه و زیانه‌كان كه‌من.
باره‌گای به‌رگریی ئاسمانی ئێران ده‌شڵێت، سەرەڕای هۆشداریی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە رژێمی تاوانکار و نایاسایی زایۆنی (كه مه‌به‌ستی ئیسڕائیله) بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کردەوەیەکی شەڕفرۆشانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام.
ده‌شڵێت، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە لەلایەن سیسته‌می بەرگری ئاسمانییه‌وه سەرکەوتوو بووە و زیانێکی کەم و سنووردار بە هەندێک شوێن کەوتووە کە قەبارەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسڕائیل هێرشی بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی و به‌تایبه‌تیش پێگه مووشه‌كییه‌كانی ئێرانی به‌ئامانج گرت، هێرشه‌كه چوار كاتژمێری خایاند و تا كاتژمێر شه‌شی به‌یانی به‌رده‌وامبوو.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ش كه‌ناڵی دوازده‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت، هێرشەکان بە سێ قۆناغ بوون، و نزیکەی سه‌د فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل بەشدارییان تێدا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.