Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:01

ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و سعوودییه‌ یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن

100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکیەکان( پ.د.ئاریانا خالس جه‌واد) ياداشتنامەی لێکگەیشتنی واژۆ کرد لەگەڵ ئەمینداری گشتی  دەستەی سعوودییە بۆ پسپۆرییە تەندروستیەکان (پ.د.اوس شمسان) ،ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو ئەنجومەنەکە.

ئامانج لە واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە پاڵپشتیکردنی خوێندنی پزیشکی و ڕاهێنانی پیشەیی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پەرەپێدانی کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لە هەردوولا. 

ئەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەردوو ئەنجوومەنەکە دێت بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و پەرەپێدانی خوێندنی بەردەوام کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی چاودێری تەندروستی لە ناوچەکەدا.

واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە لە پاش ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان بە شێوازێکی فەرمی بانگێشت کرابوو بۆ پێشانگای تەندروستی جیهانی (Global Health)  لە لایەن دەستەی سعوودی بۆ پسپۆڕیە تەندروستیەکان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.