Erbil 16°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 23:35

ڤیدیۆ.. دیمەنی داڕمانی باڵەخانەیەك لە لوبنان بەهۆی مووشەكێكی ئیسڕائیل

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی مووشەكێكی سوپای ئیسڕائیل لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، باڵەخانەیەكی نیشتەجێی هاووڵاتییان بەتەواوەتی داڕما.

ئاژانسی (فڕانس پرێس) دیمەنی ڤیدیۆیی داڕمانی باڵەخانە 11 نهۆمییەكەی لە گەڕەكی شیاحی بەیرووتی بڵاو كردۆتەوە.

لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت كە بەهۆی هێزی مووشەكەكە، باڵەخانەكە ڕاستەوخۆ دادەڕمێت.

تا ئێستا دیار نییە لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەكە چەند كەس گیانی لەدەستداوە، بەڵام حكوومەتی لوبنان ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ سێشەممە بەشێوەیەكی گشتی لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیل 63 كەس گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.