Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:09

سبەی لە هەڵەبجە كرایە پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری دا سبەی دووشەممە لە پارێزگاكەیان پشووی فەرمی بێت، پشووەكەش تەنیا كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن دەگرێتەوە.

ئازاد تۆفیق رەحیم پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند "‎بەهۆی ئەرك و ماندووبونی دڵسۆزانەی ڕۆژانی ڕابردوو لە سەرەتای بانگەشەوە بۆ کۆتایی و بەتایبەت لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی كە بە هێمنی و شارستانی پڕۆسەکەیان بەڕێ کرد".

راشیگەیاند "بۆ پشوودانێک لەو ماندووبوونە، بڕیارمان دا لە هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و فەرماندەیی بەرگری و فریاكەوتن سبەی دووشەممە رێكەوتی 21ی تشرینی یەكەم پشووی فەرمی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.