Erbil 24°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 22:17

تەرمی فەرماندەیەكی سوپای پاسداران لە لوبنان گواسترایەوە عێراق

100%

ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كە مانگی رابردوو لە بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل هاتبووە كوشتن، گواسترایەوە بۆ عێراق.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی عەمیدی سوپای پاسداران عەباس نیلفرۆشان لە لوبنانەوە گواسترایەوە بۆ شارەكانی كەربەلا و نەجەف، دواتریش رەوانی ئێران دەكرێتەوە.

عەمید عەباس نیلفرۆشان رۆژی 27ی مانگی رابردوو لە بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل بۆ باشووری لوبنان هاتبووە كوشتن.

لە كاتی كوژرانیشیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڵێنی دابوو هەموو كارێك بكات بۆ تۆڵەكردنەوەی كوشتنی عەباس نیلفرۆشان لە لوبنان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.