Erbil 33°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 16:20

پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە عێراق دەکات هەمواری یاسای باری کەسێتی ڕەت بکاتەوە

100%

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ باره‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیێتی عێراق تا دێت فراوانتر ده‌بێت به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی بواری ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی  لەشەقامی موتەنەبی لە بەغدا ژمارەیەکی زۆری لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ خۆپیشاندانێکیان کرد و دەڵێن: "پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە ستەمێکی گەورەیە دەرحەق بە مافەکانی ئافرەتان و منداڵان".

هاوکات، پەرلەمانی ئەورووپا هۆشداری لە دەرەنجامەکانی هەمواری یاسای باری کەسی و پێشێلکردنی پابەندییە نیودەوڵەتییەکانی عێراق سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکانی ئافرەتان دەکات و داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات دەستبەجێ هەموارەکە ڕەت بکاتەوە شایه‌نی باسه‌ یاسای باری کەسی ژمارە188d لە ساڵی 1959  بە ڕەچاوکردنی پێکهاتەیی ئایینی و مەزهەبی لە عێراق، نوسراوەتەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

له‌ رابردوودا به‌ بێ ئەوەی ناڕەزایەتی لێ بکەوێتەوە،یاسای باری کەسێتی نۆ جار هەموار کراوەتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.