Erbil 29°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:30

لە ئێران مامۆستایەكی زمانی كوردی فەرمانی زیندانیكردنی بۆ دەركرا

100%

دادگای ئێران فەرمانی زیندانیكردنی بۆ ماوەی 3 مانگ بەسەر سەوسەن حەسەن زادە مامۆستای زمانی كوردی و چالاكوانی مەدەنی خەڵكی بۆكان دەركرد.

سەوسەن حەسەن زادە پێشتر لە 15ی ئایاری رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە بۆكان بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستگیركرابوو، دواتریش بۆ ماوەی مانگێك لە بەندیخانەی ئورمییە زیندانی كرابوو، بەڵام دواتر بە كەفالەتی 800 ملیۆن تومەن ئازاد كرا.

دواجار لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەكانی بۆكان تۆمەتی (بانگەشە دژی حکوومەتی ئێران) بەسەر  سەوسەن حەسەن زادە سەپێنرا و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ماوەی 3 مانگ بۆ دەركرا.

سەوسەن حەسەن زادە مامۆستای زمانی كوردی لە ماوەی دەستگیركردنیدا، دەسەڵاتدارانی ئێران توندوتێژییان بەرامبەر ئەنجامدابوو و رێگرییان لێ كردبوو لە رێگەی پارێزەر بتوانێ بەرگری لە خۆی بكات، هەرەوەها لە ماوەی مانگێكی دەستگیركردنیدا رێگەیان پێدابوو تەنیا یەكجار بە تەلەفۆن بۆ ماوەیەكی كورت قسە لەگەڵ بنەماڵەكەیدا بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.