وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوژرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شقی سوریا ره‌ت ده‌كاته‌وه و به ده‌نگۆی سوپای ئیسرائیل ناوی ده‌بات.
ئاژانسی هه‌واڵی میدل ئێست له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هێرشی شه‌وی رابردووی سوپای ئیسرائیل له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كوژرابێت دووره له راستییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تارانه و له‌وپه‌ری ته‌ندروستی خۆیدایه و دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو بریاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه سه‌ردانی سعوودیه بكات.
شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌خت و باڵاخانهكهی كرووه‌ته ئامانج.
به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل ئه‌و بینایه ته‌نها پێنجسه‌د مه‌تر له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق دوور بووه و وه‌ك ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران بۆ پلاندارشتن و هێرشكردنه سه‌ر سه‌ر ئیسرائیل به‌كار هاتووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه له هێرشهكی شه‌وی رابردوو جگه له ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ئێران، عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش كوژرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.