به‌ریتانیا هه‌وڵده‌دات عێراق له‌كاردانه‌وه‌كانی شه‌ڕ به‌دوور بگرێت. ده‌یڤید لامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌وڵدان به‌رده‌وامه كه رێگری له فراوانكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل و لوبنان بكات و عێراقیش له كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به‌دووربگرێت.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كردووه، له‌وانه لایه‌نی ئابوری و ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات، جگه له پرسی هاتنی هاووڵاتیانی عێراق به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ به‌ریتانیا. هاوكات فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جه‌ختی له گرنگی كاركردن بۆ ڕێگریكردن له فراوانبونی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رده‌وامی فرانبونی شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌كه‌دا كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
گوتیشی بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی غه‌ززه و لوبنان، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ماتی‌و میله‌ر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە هەوڵەکانی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شه‌ڕه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کە ئه‌مه هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی عێراقەوە نییە.
میلەر گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا نیگەرانه لە بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناو خاكی عێراق، چونكه ئەو میلیشیایانە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.